![Flag.jpg](https://static.wixstatic.com/media/94568e_5466d622b73643c2aa713965f43c66a9~mv2.jpg/v1/fill/w_980,h_658,al_c,q_85,usm_0.66_1.00_0.01,enc_avif,quality_auto/94568e_5466d622b73643c2aa713965f43c66a9~mv2.jpg)
کار و تایبەتمەندی
1
لە کۆمپانیای نیوستاندەرد لیژنەیەکی زانستی هەیە بە تایبەتمەندی زانستی جۆراوجۆر و هەڵگری بڕوانامەی باڵای باوەڕپێکراون لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی جیهانیەوە، هەروەها شیکردنەوەی کارگەری ئەو ئەنجامانە لەسەر تەندروستی گشتی دا، بە ڕێگای دیاریکردنی مەودا و ئاستی لێهاتویی و جۆری کەرەستەی هاوردە کراو و دەرئەنجامی شیکردنەوەکان.
2
سیستەمی کۆنتڕۆلی جۆری دێتە ئەنجامدان بە پێی پێوانەی زانستی باوەڕپێکراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەکار هێنانی ئامێری تاقیگەی سەردەمیانە و پێشکەوتوی باوەڕپێکراو لەسەر ئاستی جیهانی و بەپێی بڕوانامەی ISO/IEC 17025:2017 عێراقی و نێودەوڵەتی، کە وەک دەستکەوتێکی کۆمپانیاکەمان هەژمار دەکرێت.
3
بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە تاقیگە و پشکنینی مەیدانی لە چوارچێوەی کاری تایبەتمەند و باوەڕپێکراو بۆ ئەنجامی پشکنینەکان و بەپێی ڕێنماییەکانی گومرکی لە یاسای عێراقدی و هەرێمی کوردستان دا، کە پشت دەبەستن بە پێوەری زانستی جیهانی.
4
بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە تاقیگە و پشکنینی مەیدانی لە چوارچێوەی کاری تایبەتمەند و باوەڕپێکراو بۆ ئەنجامی پشکنینەکان و بەپێی ڕێنماییەکانی گومرکی لە یاسای عێراقدی و هەرێمی کوردستان دا، کە پشت دەبەستن بە پێوەری زانستی جیهانی.
5
کۆمپانیای نیوستاندەرد توانای ئەنجامدانی گشت پشکنینەکانی تاقیگەی فیزیایی و کیمیایی و بایۆلۆجی وە هەروەها پشکنینی ئەلیکترۆنی و میکانیکی بۆ کەرەستەی یەدەگ و ئامێری کارەبایی و ئۆتۆمبێل هەیە بە پشت بەستن بە هەبوونی مەشقکردن و ئامێری گونجاو.
6
پێگەیاندنی ستافێکی خۆماڵی بۆ تایبەتمەندی جۆراوجۆر لە لایەن کۆمپانیاکەمانەوە، بە ڕێگەی خولی مەشقکردن لەسەر ئامێری تاقیگە و سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆگرامی کۆنتڕۆلی جۆری.
7
تیمی ئەکادیمی سەر بە کۆمپانیا خاوەن پێشینەیێکی زانستینە لە بوارەکانی فیزیایی و کیمیایی و بایۆلۆجی، وە ماوەی چەندین ساڵ کاریان کردووە لە نوسینگەی ڕاوێژکاری زانکۆیەکانی هەرێم و زانکۆ جیهانیەکان، وە هەروەها چەندین تاقیکردنەوەی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
8
ئەنجامدانی چەندین چالاکی زانستی لەلایەن ستافی کۆمپانیاوە بۆ دامودەزگا حوکمیەکان و دادگا و لایەنە ئەمنیەکان بە پێی پێویست و ڕێکەوتنی فەرمی لەگەڵیاندا.